یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی پەتای تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی پەتای تای خوێنبەربوون لەشاری کەرکووک تۆمار کرا.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکووک بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا یەكەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربون لە شاری كەركووك تۆمار كرا كە پیاوێك بوو پیشەی قەسابە و دواتر لە نەخۆشخانەی شیفای كەركووك خەوێنرا و لە ژێر چاودێری پزیشكدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەینی ئەو پیاوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕك، کەسەکە تەمەنی 49 ساڵە و حەفتەی ڕابردوو وەک یەکەم نەخۆش بە پەتای تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمار کرا .

هاوکات دوێنێش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن به‌م په‌تایه‌ له‌ شاری موسڵ تۆمار كرا

Back to top button