خۆپیشاندەرانی شنگال داوای دەركردنی چەكدارانی پەكەكە دەكەن

دواى شەڕ و نائارامیەکان و چەند رۆژى رابردووى نێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى پەکەکە  خەڵکى شنگاڵ ئەمڕۆ هەینى لە خۆپیشاندانێكدا داوای دەركردنی چەكدارانی پەكەكەیان كرد لە سنوورەكەیاندا.

بە پێى زانیارییەکان ئەمڕۆ خەڵکی ناوچەی دووگرێ لە ناحیەی سنوونێ، خۆپیشاندانیان كردووە و ڕێگای سەرەکیی کۆمەڵگەكەیان داخستووە، داوا دەكەن هەموو هێزەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن. چونکە بە هۆى ئەم هێزانەوە خەڵکی سڤیلی نێو گوند و شارەکان دەبنە قوربانی، ئێمە پێویستیمان بەم هێزانە نییە تاوەکو بمانپارێزن، بگرە زیانمان پێ دەگەیەنن و بەهۆی ئەوانەوە فرۆکە بۆردومانمان دەکەن، دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت، ئەم هێزانە لە نێو خاکی شنگالدا نەمێنن”.

 

ئەم خۆپیشاندانە و گردبوونەوەیەی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت كە خەڵکی شارەکە باجی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و چەكدارانی پەکەکە دەدەن و بەم هۆیەشەوە جارێكی تر ژمارەیەكی زۆری خەڵكی شنگال ئاوارە بوونەتەوە.

Back to top button