” ناتۆ “هۆشداری دەداتە ڕووسیا

 

سکرتێری گشتیی ” ناتۆ ” سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا هۆشداری دەداتە ڕووسیا و ڕایدەگەینێت لەوەها حاڵەتێکدا ، هەموو لایەک ‘دۆڕاو ” دەبن .

ئەوە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی رووسیا پێشتر بە وڵاتانی ئەرووپی ڕاگەیاندبوو بەدووری نەزانن جەنگی ئەتۆمی ڕوودەدات .

 

سکرتێری گشتیی ناتۆ ” هاوپەیمانی ئەتلەنتیکی باکووری ” بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ” مەسکۆ ” کە ڕایگەیاندووە ئەگەر وڵاتانی ئەرووپی لە پێدانی چەک و کەرەسە سەربازییەکاندا یارمەتیدەری ئۆکراینا بن ، ئەگەری بەکارهێنانی ” چەکی ئەتۆمی ” دەکاتە مەرج ، ناتۆش هۆشداری دایە ڕووسیا .

 

ئاژانسی فەڕەنسی ئەمڕۆ شەممە لە زمان ” یەنس ئێستۆلتنبێرگ ” ەوە ئاشکرای دەکات ، پەیامی ئێمە بۆ ڕووسیا ڕوون و ئاشکرایە ، لەدوای بەکار هێنانی چەکی ” ئەتۆمی ” هەموولایەک بە ” دۆڕاو ” ئەژمار دەکرێن .

Back to top button