سەرۆکی حکومەت بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەدات

 

ئاری کاکەشین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکرێت بە هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە .

 

ئاری کاکەشین ئاماژە بەوە دەکات بە ، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ ھاورده‌ ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ھه‌ن، پێویسته‌ ھاورده‌كردنی به‌نزین به‌جۆرێك بێت كوالێتییه‌كه‌ی باش بێت و به‌نزینی خراپ نه‌بێت، كۆمپانیا و بازرگانه‌كان داواكاری پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێیان پێ ده‌درێت به‌نزین ھاورده‌ بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ كوالێتییه‌كه‌ی ھاوشێوه‌ی به‌نزینی كار بێت

 

لە کۆتاییشدا ڕوونی دەکاتەوە ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێته‌ ھۆی ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ھه‌رزان بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌نزین هاورده‌ بكات، به‌ جۆرێك ده‌بێت له‌ نرخی ئێسته‌ ھه‌رزانتر ده‌بێت، بۆیه‌ ھاورده‌كردنی به‌نزین ده‌بێته‌ ھۆی ھه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین.

Back to top button