دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندووە: “بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا”.
گوتەبێژی حكومەت دەربارەی دابەشكردنی مووچە گوتی: “بەم نزیكانە موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت”.