حكوومەت سێیەمین ڕاپۆرتی چاكسازییەكانی بۆ پەرلەمان نارد
ئەمڕۆ دووشەممه 9-5-2022، بهپێ ى زانيارييهكانى دهزگاى ميديايى خواكوڕك ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بهپێ ى نووسراوێكى فهرميى دواى گهيشتنى ڕاپۆرتهكه له لايهن كابينهى نۆيهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان، سێیەمین راپۆرتی حكوومەت ئاراستەی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان كراوە بۆ هەڵسەنگاندن.
لە راپۆرتەكەدا وردەكاریی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و ئەو شوێنانەی كە یاساكەیان تێدا جێبەجێ نەكراوە، بە روونی خراونەتە ڕوو، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران لە چاكسازییەكان ئاگادار بن.
یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020ی (یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان)، پێشتر وەك پرۆژە یاسایەك لە لایەن كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی پەرلەمان كرا و لە ڕۆژی 16ی 1ی 2020 لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا و دواى كهوتنه وارى جێ بهجێ كردنى لە ماوەی ڕابردوودا كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو راپۆرتی لەبارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ناردە پەرلەمان