دوو خاڵ لە نەخشە رێگای یەكێتی ئاشكرا دەبێـت یەكێتی رازی بووە بەدەوڵەتی كوردستان

خواكوڕك

پاش چەندین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەو ئەنجوومەنە بریاری دا لەسەر نەخشە رێگایەكی یەكێتی كە خواكوڕك دوو لەو خاڵانە ئاشكرا دەكات و سەركردەیەكی یەكێتی دەلێت بەكۆی دەنگی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ، ئەو حزبە رازی بووە لەسەر دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان”.

ڕەهبەری سەید براهیم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، مەكتەبی سیاسی لاریان نەبووە لە جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی ناو نەخشە ڕێگاكە بەتایبەتی ئەو خاڵەی كە باس لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات، ئێمە هەموومان كۆك بووین لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، بێگومان یەكێتیی بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات”.

دەربارەی ئەوەی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی باس لە ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی كراوە، ڕەهبەری سەید براهیم، ئاماژەی بەوەش كرد: “پرسی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كراوە، بێگومان مەكتەبی سیاسی هەموو دەسەڵاتێكی هەیە و دەتوانێت، بڕیارە بدات لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ پارتی.”

Back to top button