سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا كە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

Back to top button