مه‌حموود محه‌ممه‌د: له‌سه‌ر ئه‌ساسى داواى يه‌كێتى لامه‌ركه‌زيه‌تى ئيدارى و دارايى دراوه به‌داموده‌زگاكان و ده‌بێت ته‌حه‌مولى مه‌سئوليه‌تيش بكه‌ن
گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ڵامى چه‌واشه‌كارييه‌كانى له دژى پارتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڵاو ده‌كرێته‌وه ده‌داته‌وه و ده‌لێ : خه‌ڵكى سلێمانى زۆر له‌وه شاره‌زاتر و رۆشه‌نبيرتر و سياسيى ترن كه به‌و چه‌واشه‌كاريانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن، ده‌شلێت:” له‌سه‌ر ئه‌ساسى داواى يه‌كێتى كه پرۆژه‌يان هه‌بوو لامه‌ركه‌زيه‌تى ئيدارى و دارايى دراوه به‌داموده‌زگاكان و ده‌بێت ته‌حه‌مولى مه‌سئوليه‌تيش بكه‌ن.
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له ديمانه‌يه‌كدا راى گه‌ياند:” هه‌ر يه‌كێتى بوو پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زيه‌تى و دارايى و ئيدارى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌ساسى داواى ئه‌وان ئه‌م لامه‌ركه‌زيه‌ته ئيدارى و داراييه دراوه به‌داموده‌زگاكان و ده‌بێت ته‌حه‌مولى مه‌سئوليه‌تيش بكه‌ن.
گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان روونيشى كرده‌وه كه :” له‌سه‌دا 43 ى داهاتى نه‌وت و 200 مليارى له‌عێراقه‌وه دێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌يه‌ى كه له هاوپه‌يمانان وه‌رده‌گيرێ ده‌نێردرێت بۆ سنوورى سلێمانى.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، باسى له‌وه‌شكرد:” كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌يه كه له سنوورى سلێمانى كۆده‌كرێته‌وه چ له باج ياخود گومرگ و ئه‌وانه‌ى تر كه هه‌ن كه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا هه‌ندێك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى مانگى 3 يان وه‌رنه‌گرن له سنووره‌كه كه دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگى 4 ده‌ستى پێ كردووه
گوتيشى :” مه‌عقوله له‌كاتى كۆڕۆنا داهاتى ده‌روازه‌كان و باج و ڕسومات له سنوورى سلێمانى زياتر بووبێت و ئێستا كه‌مى كردووه ده‌چێته عه‌قلى كێ . ده‌بێت داهاته‌كان دياربێت بۆ كوێ ده‌چێت.
گوته‌بێژى پارتى ده‌شلێت:” باوه‌ڕناكه‌م خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌و قسه بێ بنه‌مايانه بكات كه ئێمه بمانه‌وێت شارێكى خۆشه‌ويستى كه زۆر ڕۆڵى هه‌بووه و پارتى ديموكراتى كوردستان به‌شارى خۆى بزانێت و سزاى بدات ئه‌مه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاريه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌يه سۆزى خه‌ڵكى پێ ڕابكێشرێت له دژى پارتى وه‌كو زۆر شتى تر‌ى له‌و بابه‌ته كراوه.خه‌ڵكى سلێمانى زۆر له‌وه شاره‌زاتر و رۆشه‌نبيرتر و سياسيى ترن كه به‌و چه‌واشه‌كاريانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن.
له كۆتايى لێدوانه‌كه‌شى مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتى:” ده‌بێ داموده‌زگاكانى له سلێمانين روونيبكه‌نه‌وه بۆ داهات كۆناكرێته‌وه يان كه‌مى كردووه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسه ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌مه بزانێت و، ئه‌و چه‌واشه‌كارى و هه‌وڵانه‌ى بۆ به‌لاڕێدابردنى ته‌نيا به‌كارهێنانى هه‌ندێك ده‌سته‌واژه بۆ ناشرين كردنى لايه‌نێكى سياسيى گونجاو نيه .