به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره فۆرمی تایبەت بۆ هاوه‌ڵانی حاجیانی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كاروان ستونی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و ئیرشاد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هاوهڵیكردنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی تایبه‌ت به موفتی حه‌ج و مورشیدی ئایینی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه و دواكاتیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان 22/5/2022 دەبێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی گشتاندنی بۆ فۆرمه‌كه كردووە بۆ سه‌رجه‌م ئهوقافهكان و لیژنەکانی فەتوای یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، داواش له ئەندامانی کۆمەڵەی زانستی، لیژنەی فەتوا و مامۆستایانی ئایینی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان تێدایه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، یاخود بۆ موفتییەکان سەردانی لیژنەکانی تایبەت بە فەتوا لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان بکەن لە پارێزگاكان، ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان، شار و شاروچكهكانیان، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم و به‌شداربوون له تیروپشكی راكیشانی ناوی موفتی و مورشیدی حه‌جی ئه‌مساڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به مه‌به‌ستی بەرەوپێشبردنی کارەکان و هینانهكایهی دادگه‌ری و یه‌كسانی و ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداربوون بۆ هه‌موو مامۆستایانی ئایینی، فۆرمێكی تایبه‌ت بۆ موفتی و مورشیدی حه‌ج داناوه، بڕیاریشه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆرمه‌كان له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا تیروپشك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام بدرێت، كه فۆرمیان پڕكردووته‌وه.