ئاسایشی پەیەدە و پەكەكە هێرشیان بۆ سەر بارەگاكانی ئەنەكەسێ و پارتەكانی تر دەستپێكرد

خواكوڕك

هێزەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان لەهەموو شار و شارۆچكەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستیان بەهێرش كردن كرد بۆ سەر پارتەكانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد _سوریا( ئەنەكەسێ) بەسەدان كادیر و بەرپرسی رێكخستنەكانی ئەو پارتانەیان گرتووە، هەموو بارەگاكانیشیان سوتاندووە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری قامشلۆ بەخواكوڕكی راگەیاند هێرشەكانی ئاسایشی پەكەكە لەرۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و بارەگاكانی پارتەكانی رۆژئاوای كوردستان دەسووتێنن و بەسەدان كادیری  و بەرپرسانی پارتەكانی سەر بە ئەنەكەسێ رفێنراون”.

هەر لەو بارەیەوە كاوە عەزیزیی دەلێت ئەوەی پەكەكە بەسەر میللەتی كوردستانی هێناوە لە رۆژئاوای كوردستان دیكتاتۆرەكەی كۆریای باكوریش وا لە كۆریای باكور نەكردووە، دەلێت ئێستا هەموو خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لەژێر هەرەشەی تیرۆری پەكەكە دا لە هەوڵی خۆدەرباز كردنن بۆ باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بەرەو چۆڵبوون دەچێت”.

كاوە عەزیزیی دەلێت بێدەنگی میدیایەكانی باشوری كوردستان بەتایبەتی ئەو میدیایانەی كە خۆیان بە ( ئەهلی و بێ لایان و دەیان ناوی تر ناو دەبەن، گوایە بەرگری لە ئازادی دەكەن” جێگای سەرسورمان و شەرمەزاریە، ئەوەتا لە رۆژئاوای كوردستان میللەتێك لەژێر تیرۆری پەیەدە و پەكەكە دا هاواری لێ هەڵساوە، خەڵكی لەبیری راكردن دایە بۆ باشوری كوردستان كەچی ئەوان باس لە دیمەنە تراژدیاكانی بەكوشت دانی گەنجی كورد لە رەق و منبج دەكەن كە بۆ ئێران و سوریا و بەشار ئەسەد بەكوشتیان دەدات و دوایشی كە رزگار كران رادەستی ئێران و بەشار ئەسەدیان دەكاتەوە”.

Back to top button