پرۆژر پێشنیاری یارمەتی 40 ملیاردۆلاری ئەمریکا بە ئۆکراینا ” پەسند ” کرا

 

پرۆژە پیشنیاری 40 ملیاردۆلاری سەرۆک کۆمار ئەمریکا بۆ ” ئۆکراینا ” بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران ” پەسند ” کرا .

 

368 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر 57 دەنگی نەخێر ، سەرکەوتنێکی گرینگی کۆماریخوازەکان بوو ، بۆ ئەو پرۆژە پێشنیارە .

لەمبارەوە ” سیناتی ئەمریکا ” کۆبوونەوەیەکی بۆ گوێگرتن لە بەرپرسی زانیاریارییەکانی نشتیمانی پێک هێنا بۆ ئەوەی زیاتر لە وردەکاری بڕیارەکە بکۆڵنەوە سەبارەت بە بەردەوامیی جەنگ لە ” ئۆکراینا ” .

خانمی ” ئاوریل هینز ” لەو کۆبوونەوەدا گوتی : جەنگ لە ئۆکراینا درێژەی دەبێت و کەمی خۆراک و زیاد بوونی نرخەکان لە جیهان دا دەبێتە دیاردە ، چونکە ” پوتین ” خۆی بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادە کردووە

Back to top button