مه‌سرور بارزانی: به‌ناوی خۆم و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی ئیماڕات ده‌كه‌م

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی خۆی و گه‌لی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی ئیماڕات كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیانه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند “به‌ دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی میرنشینی عه‌ره‌بیمان پێ گه‌یشت”.

ڕاشیگه‌یاند “به‌م بۆنه‌ خامناكه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ كۆچی دوایی كۆچكردوو كه‌ ته‌واوی ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی و مرۆڤایه‌تی”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند “داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م سه‌بر و خۆڕاگری به‌ سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات ببه‌خشێ”.

جێ باسه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی وڵاتی ئیماڕات به‌فه‌رمی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی وڵاتی له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵی ڕاگه‌یاند، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ 40 ڕۆژ ماته‌مینی له‌ ته‌واوی وڵاتی ئیماڕات ڕاگه‌یه‌نرا.

Back to top button