نێچیرڤان بارزانی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوخه‌مه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات ده‌كه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند “به‌م بۆنه خامناكه‌وه هاوبه‌ش و هاوخه‌میان ده‌بین به‌هۆی كۆچی دوایی خاوه‌نشكۆ شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان”.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “له خوای گه‌وره ده‌پارێمه‌وه به ڕه‌حمه‌تی فراوانی خۆی سه‌بووری و خۆڕاگری به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ”.