پەیامی سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوای سەرۆکی ئیمارات
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوای سەرۆکی ئیمارات پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی بڵاو کردەوە و لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە: پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم ، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆك بارزانی:
بەناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای بەڕێز شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم ، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.
انا للە وان الیه راجعون
مسعود بارزانی
۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۲