حکومەت نیازی جدیی لە چاکسازی پیشان داوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/05/frame-website-1-13.jpg)
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ده‌ستپاكی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات
لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیی ھەرێمی کوردستاندا، کە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان کراوە ھەنگاوی باش نراوە و له‌و راپۆرته‌دا چوونه‌ته ناو ورده‌كاریی زۆره‌وه، بۆ نموونه و لە ڕاپۆرتی چاکسازیی دەستەی دەستپاکیدا ھاتووە، لەوانە خانەنشینیی پلە باڵا، کە 182 کەس بە پلەی وەزیرن، لەوانە 141 کەس وەزیر بوون و ئەوانەی دیکە بە پلەباڵا خانەنشین بوونە و ئەوانەی کە بریکاری وەزیرن 174 بریکار بووە، لەوانە تەنیا 139 کەسیان بە کردەیی بریکار بوون ئه‌مانه كراونه لیست و به‌ئامار و داتای ورده‌وه له راپۆرته‌كه خراونه‌ته‌روو.”
سەعید هەرکی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات : له راپۆرته‌كه‌دا ورده‌كاری له دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌ی پێكراوه ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، زیاتر له 10 ھەزار کەس دەرکەوتووە لە پلەی لە خۆیان بەرزتر وەرگرتووە و 6 ھەزار کەسیش سەرمووچەی زیادیان وەرگرتووە.
له‌باره‌ی پرسی لیستی شه‌هیدانه‌وه، سه‌عید هه‌ركی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه به‌پێی خاڵبه‌ندی به‌م شێوه‌یه چاكسازی كراوه:
یه‌كه‌م: وردبینی لە دۆسیەی زیندانییانی سیاسییش دەکرێت، کە تا ئێستا وردبینی لە کۆی 24 ھەزار زیندانی سیاسی لە ھەزار زیندانی کراوە و ئەوانەی بەرکەوتووی چەکی کیمیایین لە کۆی نۆ ھەزار کەس 300 کەسیان وردبینییان بۆ کراوە، بەپێی وردبینییەکە 50 کەس کێشەی نەبووە و 187 کەس تێبینی لەسەر بووە، چوار کەسیش ھەر بەرکەوتە نەبوونە.
دووه‌م: تاقانەکانی ئه‌نفال 361 کەسن 14 کەسیان تێبینییان لەسەرە و 52 کەسیش تاقانە نین و ئەوانەی شەھیدانیش کە 70 ھەزار شەھید دەبن، بەپێی ئەو وردبینییەی بۆیان کراوە، دەرکەوتووە بەشێکیان شەھید نەبوون.
سێیه‌م: لە ھەولێر لە چوار ھەزار شەھید وردبینی کراوە، ھەزاریان تێبینییان لەسەر بووە و 200 کەسیش شەھید نەبوونە و لە سلێمانییش لە کۆی پێنج ھەزار شەھید وردبینی لە دۆسیەکەیان کراوە کە ھەزار و 500 کەس تێبینییان لەسەر بووە و 300 کەسیش شەھید نەبوونە و لە دھۆکیش لە کۆی ھەزار دۆسیەی وردبینی بۆ کراوە 42 کەس شەھید نەبوونە و٧٥٠ کەسیش تێبینییان لەسەر بووە.
لە کۆتاییشدا راشیگه‌یاند: حكومه‌ت به‌رده‌وامه له چاكسازی و هه‌وڵی جدی ده‌دات تا ئێستا 3 راپۆرت له‌و بواره‌وه ئاماده‌كراوه ورده‌كاریی زۆر باش هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌م راپۆرتانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هه‌نگاوه‌كان خێرا بكرێن.