هەناردە كردنی نەوتی كەركووك راگیرا

خواكوڕك

سەرۆكی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە، لە شەوی ڕابردووەوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە بۆ تورکیا ڕاگیراوە”.

ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا كردووە، کە هۆکاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە کەرکوک نییە و لە تورکیاوەیە، چونکە لە کەرکوک ھیچ کێشەیەک نییە، هەروەها دەلێت، تائێستا نازاندرێت کەی هەناردەی نەوتی کەرکوک دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت “ئەگەر ١٠ ڕۆژی دیکەش هەناردەی نەوت دەستپێنەکاتەوە، کێشە نییە و ئێمە کۆگای زۆرمان ھەیە و دەتوانین نەوتەکە کۆبکەینەوە و دواتر ھەناردەی دەرەوەی بکەینەوە”.

Back to top button