مەسرور بارزانی بۆ محەمەد بن زاید: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی محەمەد بن زاید وەک سەرۆکی ئیمارات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید کرد و نووسیویەتی: بەبۆنەی هەڵبژاردنی شێخ محەمەد بن زاید، وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم، خوازیاری بەھێزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ھەرێمی کوردستانین. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ دەخوازم.

Back to top button