سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سامان ئەحمەد ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات وا بڕیارە سبەی سێشەممە بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان و هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە .

 

دەزگای میدیایی خواکوڕک لەمبارەوە زانیویەتی ، هاوکات بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆک فراکسیۆنەکانیش کۆببنەوە .

ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە 75  رۆژە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی گوشارەکان بۆ سەر سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن حزبەکەیەوە،  کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرتووە ، ئەو ڕاگرتنەش بە پێی پەیڕەوی ناوخۆیی لادانە لە یاساکانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمان .

Back to top button