كۆمپانیایهكی ئیماراتی ههناری كوردستان دهكاته براندێکی جیهانی
بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجی کابینەی نۆیەم و دیدگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان گرنگیدان و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بۆتە بابەتێکی ناوخۆیی و دەرەوەیی بۆ کۆمپانیاکانی وەبەر هێنانی جیهانی.
دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، کۆمپانیای پیشەسازی خۆراکی نێودەوڵەتی ئیماراتی، کە دووەم گەورەترین کۆمپانیایە لە پیشەسازی خۆراك لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەیهوێت وەبەرھێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا بکات.
هەر لە ڕاگەیانداروەکەدا هاتووە ، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئیماراتییەکە کردووه و رایگەیاند، خاك و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ کشتوکاڵی لەبار و گونجاوە، دەرفەتیش هەیە کۆمپانیاکانی ئیمارات وەبەرهێنانی تێدا بکەن، بۆ ئهمهش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، کۆمپانیا ئیماراتییەکە بڕیارە لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بەرھەمی کشتوکاڵی کوردستان بەبازاڕبکات، لەوانە برنج و قەزوانی کوردی و ھەنار و بەرھەمەکانی دیکە، بهنیازن بیكهنه براندێکی جیھانی و ھەناردەی بکەن.