واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دیاری كرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/په‌رله‌مانى-كوردستان-برلمان-1-scaled.jpg)
رۆژی 24ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/5/2022، مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 24ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراسیكۆنه‌كان بكرێ بۆ راوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.
شایەنی باسە، ماوه‌ی 77 رۆژه، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه نه‌چووه هەر چەندە لەماوەی ڕابردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورەترین فراکسیۆن داوای دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کرد.