لەماوەی تەنها دوومانگ سەدان چەکداری کوردی ئێزیدی وازیان لە پەکەکە هێناوە

خواکوڕک

دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی پەکەکە لەناوچەی خانەسۆری سەر بە شنگال رێگریان لە هێزی پێشمەرگەی رۆژ کرد، رووبەروو بوونەوە لەنێوان پێشمەرگەو پەکەکە روویدا، بەرێوبەری ئاسایشی شنگال دەڵێت٫ بەهۆی شەڕەکە  ئەو کوردانەی ئێزدی کە لەگەڵ پەکەکەدا بوون، وازیان لێ دێنن، چونکە دەزانن پەکەکە دەیەوێت شەڕی پێشمەرگەیان پێ بکات.

بەرێوبەری ئاسایشی شنگال(قاسم سمۆ)،چەند زانیاریەکی بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە “تەنها لەماوەی دوومانگ زیاتر لە ٢٥٠چەکداری کوردی ئێزدی لە پەکەکە جیا بوونەتەوە و، لە دوای رووداوەکەی ئەم دوایەی خانەسۆرەوە، زیاتر لە ١٠٠کەس وازیان ھێناوە و وازھێنانیش بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندایە .”
بەرێوەبەری ئاسایشی شنگال گوتیشی، مەبەستی پەکەکە ئەوەبوو کوردانی ئێزدی بدەنە پێش و شەڕی پێشمەرگەی پێ بکەن و کوردانی ئێزدی بەدەستی براکانیان بەکوشت بدەن، بۆیە بۆ کوردانی ئێزدی ڕوون بووە کە پەکەکە مەبەستی تێکدانی ناوچەکەیە، بۆیەش خەڵک وازیان لێ دێنن.

هەروەها لەبارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیی خانەسۆر گوتی: ” لەخۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی خانەسۆر زۆربەی خۆپیشاندەران خەلکی رۆژئاوای کوردستان بوون، کە لایەنگرانی پەکەکەو عەرەبی نزیک لەپەکەکەن کوردی ئێزیدی کەم تێدایە، هەلبەتە دوای ئەوەی پەکەکە لە پلانی رابردوویان سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە ئێستا دەیانەوێت خەڵکی رۆژئاوا و پێشمەرگەی رۆژ بە دەستی یەکتری بەکوشت بدەن.”

Back to top button