سوپای نایجیریا 455 بارمتەی ڕزگار کرد

خواكوڕك
لە وتەیەکیدا بۆ میدیا نێونەتەوەییەکان گوتەبێژی سوپای نایجیریا ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەیان توانیویەتی 455 بارمتە لە دەست چەکدارانی بۆکۆ حەرام ڕزگار بگات.
سانی عوسمان ئاماژەی بەوە کرد دوای ئەوەی چەکدارانی بۆکۆ حەرام دانیشتوانی چوار گوندیان بەبارمتە گرتبوو لە ویلایەتی بورنۆ لە باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە،دوای شەڕێکی توند سوپای نایجیریا توانی ئەو هاوڵاتیانە ڕزگار بکات.
ڕێکخراوی بۆکۆ حەرام ڕێکخراوێکی توندئاژۆی ئاینیەو داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی دەکات لەو وڵاتە.

 

س: الشرق الاوسط

Back to top button