ئیمارات لەفڕۆکەخانەی هەولێر وەبەرهێنان دەکات

 

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئیمارات ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات  كۆمپانیای زەبەلاحی  “دناتا”ی ئیماراتی، بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا دەكات و هەلی کار بۆ 100 کەس دەڕەخسێنێت .

 

جێگەی ئاماژەیە كۆمپانیای “دناتا”، كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیی ئیماراتییە لە بواری خزمەتگوزاریی فڕۆكەوانی و گەشتیاریدا کار دەکات.

 

ئەوە لە کاتێکدایە پێشترئەو کۆمپانیایە  بەبڕی 3.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەبەرهێنانی لە فڕۆكەخانەی هەولێردا كردبوو، لە بواری گواستنەوەی كەلوپەلی ناو ساردكەرەوە و دەزگای چاككردنەوەی پاسەكانی ناو فڕۆكەخانەكە.

Back to top button