سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناو چەسپاندنی زیاتری یەکڕیزی بڕیاریدا

 

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی ھەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان ، لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ، بۆ ھێورکردنەوەی زیاتری دۆخەکە بریاردرا کە پارتی و یەکێتی لە دەزگا فەرمی و نافەرمیەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیالمیدیا موراعاتی یەکتر بکەن، ھێڕش و زمانی زبر بەرامبەر یەکتر ڕابگرن، ئەم داوایەی سەرۆکی حکومەت وەک ھەمووکات لە پێناو یەکریزی و چەسپاندنی زەمینەی باشتری سیاسی بۆ لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی بووە ، بڕیاری سەرۆکی حکومەت بۆ ھێمن بوونەوە و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان بووە .

Back to top button