هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر: جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بینی

 

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی  لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین گوتی :  “40 خاڵمان له‌باره‌ی كه‌می نه‌ختینه‌، كورتهێنان، كێشه ‌داراییه‌كان و جوڵه‌ی دراو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانیش پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان كرد”.

 

پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاند، “15 خاڵ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سلێمانی خرایه‌‌‌ڕوو، خۆشحاڵین كه‌ به‌ڵینی چاره‌سه‌رییه‌كاندرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ جددیه‌تێك و گیانێكی پڕ له‌ به‌رپرسیارانه‌  لە سەرۆکی حکومەتدا بەدی کرا و جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی بینی

 

هەڤاڵ ئەبوبەکرلە کۆتاییدا گوتی : ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئه‌وله‌وییه‌تی بوودجه‌ مووچه‌ بێت، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد ئه‌و كورتهێنانه‌ی بوودجه‌ له‌ سلێمانی پڕبكاته‌وه‌، حكومه‌ت بڕیاری ئه‌وه‌شیدا له‌ داهاتوو پێش 25ـی مانگ لیستی مووچه‌ رابگه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ پڕ بكاته‌وه‌”.

Back to top button