پارەی چاودێرانی سەر سندووقی دەنگدان دابەش دەکرێت

بڕیارە دەست بە دابەشکردنی پارەی چاودێرانی سەر سندووقی دەنگدان بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زانیاری بە دەزگای میدیایی خواکوڕك دا و گوتی : “پارە بۆ چاودێرانی سەر سندووق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە و ئامادەیە لە بانکەکان.”

گوتیشی: لە کۆتایی ئەم مانگەدا پارەی هەموو چاودێرەکان ئەگەر بانکەکان گرفتیان بۆ دروست نەبێت، دابەشدەکرێت، چونکە لەپارێزگاکانی تری عیراق دەست بەدابەشکردنی کراوەو لەهەرێمی کوردستان یش دەست پێ دەکرێت “.

Back to top button