شارەوانی بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هەشتی حەسارۆک چەند پارچە زەوییەکی بازرگانی دەفرۆشێت

لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران  بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هەشتی حەسارۆك، شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەکی بازرگانی .

لە راگەیاندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاند: “بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک و لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 29/5/2022، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت”.

راشیگەیاندووە: “بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە 26/4/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی 50% كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو”.

 

لە راگەیێندراوەکە هەروەها باسی لەوەشکردووە کە زیادكردنەكە لە 30ەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات.

ژمارەی زەوییەكانیش:

 

1- 11561 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.

2- 11834 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.

Back to top button