سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا ، بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.

 

Back to top button