ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتان لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/05/20220518_190143.jpg)
لە دانیشتنێکی تایبەتی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی لەسەر بارودۆخی عێراق ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتان لە ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن، لەو بارەوە نوێنەری ئیمارات گوتی: “هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر به توندی سەرکۆنه دەکەین و هێرشە مووشەکییەکانی ئێران پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و یاسا نێودهوڵهتییهكانه.”
نوێنهری وڵاتی چینیش گوتی: “سەقامگیریی عێراق سەقامگیریی ناوچەکەیه”.
لای خۆیەوە نوێنهری بریتانیا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد و گوتی: “ئێمە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەین لە دژی هەولێر کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجام درا.”
نوێنەری مەکسیک گوتی: “هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر جێگەی نیگەرانین.”.
هاوکات نوێنەری وڵاتی ئیرلەنداش گوتی: “هێرشه مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر سەرکۆنه دەکەین و ئهو هێرشه كراوهته سهر خاكی وڵاتێكی خاوهن سهروهری، کرده سەربازییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر عێراق پێشێلکارییەکی ئاشکرایه.”
نوێنهری فهرهنساش گوتی: “هێرشه مووشەکییەکانی ئێران پێشێلکردنی سەروەریی عێراقه.”