لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان پرۆسەی ریفۆرم تاوتوێکرا

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمهریکا کۆبوونەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پیشمەرگەدا هاتووە ، ئەمڕۆ 18ـی ئایار / مایۆی 2022، فەریق جەمال محهمهد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگلاس، بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، له دیدارهكهدا گفتوگۆی هەمەلایەنە و پر بایەخ لەسەر پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی ریفۆڕم لەوەزارەتی پێشمەرگە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراترکردنی هەنگاوەکانی ئەم پڕۆسەیە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، پڕۆژەی سەرکردایەتی کۆنتڕۆڵ، پلانی مەشق، هاوکاریەکانی هاوپەیمانان و رێکخستنەوەی هێزهكانی پێشمەرگە تاوتوێکران.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە جەخت کراوەتەوە لەوەی ، ههردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ بەئەنجامدانی کۆی ئەو پرۆسەییەی کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هێزی هاوپەیمانان کاری لەسەر دەکات.