نزیک بە هەزار سەربازی ئۆکراینی خۆیان تەسلیمی هێزەکانی رووسیا کردووە
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەرمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 694 سەرباز و شەڕکەری ئۆکراینی خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سوپای رووسیا کردووە کە 29 سەربازیان بەیندار بوون .
بە پێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردۆتەوە لە رۆژی دوووشەممە تا ئەمڕۆ بەگشتی 959 سەربازی ئۆکراینی لە کارخانەی ئاسنی ” ماریۆپۆل ” خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ڕووسیا کردووە بەڵام بەرپرسانی باڵای ‘ئۆکراینا ‘ تا ئیستا ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە .
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو” کیێڤ ” ڕایگەیاندبوو 260 سەربازی ئەو وڵاتە توانیویانە خۆیان لە گەمارۆی سوپای ڕووسیا لە ” ماریۆپۆل ” ڕزگار بکەن .
ئۆکراینا هیوادارە لە گۆڕینەوەی بەدیلگیراوەکاندا سەربازەکانیان ڕزگار بکەن ، رووسیاش بەڵێنی داوە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ڕێز لە بەدیلگیراوەکان بگرێت .
سەرچاوە . dw