لە چەند رۆژی داهاتوو شوێن و شێوازی قیستی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتەکان ڕادەگەیەندرێت
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پلانی حکومەت لە بەشی وەبەرهێنان ، پرۆسەی وەبەرهێنانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەرامەتەکانی هەرێمی کوردستان دەستبەکارەکانی خۆی دەکات .
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوە دەکات ، لە سێ ساڵی داهاتوودا 79 هەزار و 410 یەکەی نیشتەجێبوون تەواو دەکرێن، کە یەکێک لە ئامانجەکانیشیان لەو پڕۆژانەدا، خزمەتکردنی چینی هەژارانە، هاوشانی چینی دەوڵەمەند.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی : لە چەند رۆژی داهاتووشدا شوێن و شێوازی قیستی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە رادەگەیێنین،کە بۆ کەسانی کەمدرامەتان دەبێت.