حکومەتی هەرێم نزیكهی 400 ملیۆن دینار بۆ پهرهپێدانی سێكتهری ئاو بۆ سلێمانی و دهۆك و سۆران خهرج دهكات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 394,084,940 دینار بۆ پرۆژەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران خەرج دەكات.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردن و گەیاندنی بە هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 394,084,940 دینار، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاو بە مەبەستی پەرەپێدان و باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بهوهشدهكات، بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران، بە گوێرەی پلانی 2022 ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی 394,084,940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سنووری شارەكانی سلێمانی، دهۆك، سۆران.
ئەم گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاوە خەرج دەكرێت، وەك ڕاكێشانی بۆریی ئاو، دابینكردنی گازوایل، چاككردنەوەی مۆلیدە، دانانی لم بۆ حەوزی فلتەر لە پرۆژەی ئاو، گۆڕینی تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو، جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لەسەر ئاستی شار و شارۆچكەكان بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.