نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر: تۆمەتبارێک بە بڕی زیاتر 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە بڕی زیاتر 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد و، ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان رای گەیاند،” دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانیانەوە، توانیویانە له‌ هه‌ولێر بڕی 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاک) کە لەناو ئامێرێکی (هەزە) کە بە شێوەیەکی شارەزایانە شاردرابووەوە، دەست بەسەردا بگرن.

 

لە ڕاگەیاندراوەكه‌دا هەروەها هاتووە، “ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە لە سنووری باشماخەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئاساییش توانیویانە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد، تۆمەتبارەکە بەناوی (س – ف – ق) بەو بڕە ماددە هۆشبەرەیەوە دەستگیر بکەن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

 

 

Back to top button