بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند:” لە چوارچێوەی گرنگیدان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشت و گوزار و گەشتیاریی لە ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار دەکرێتەوە کە سەر بە میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی ھەرێم دەبن .

 

Back to top button