ئەمریکا ، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات

 

له‌ 30ـه‌مین ساڵیادی یەكەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  ئه‌مریكا پیرۆزبایی خۆی ئاراستە دەکات

ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان ، بە بۆنەی 30 -مین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنووسێت  ھەرێمی كوردستان لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا نمونەیەكی ئەرێنیی گیانی یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بووە لە سه‌رانسه‌ری ناوچەكەدا.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئەمریكا شانازی دەكات بە ھاوبەشی گرنگی لەگەڵ گەل و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەماھەنگی لە چاكسازیی سیاسی و ئابووری، كە دەبنە فاكته‌ری پێشخستنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، گەشەسەندنی ئابووری و سەروەری یاسا.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ، كۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەکات ، ئەمه‌ریكا بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ پتەوكردنی ئاسایش و گەشەسەندن و خۆڕاگری ھەرێم لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵدا.

Back to top button