ئوردن هۆشداری دەداتە ئێران و ڕووسیاش ئاگادار دەکاتەوە .

 

 

پاشای ئوردن ڕایگەیاندووە ، جێگیربوونی میلیشیاکانی سەر بەئێران لە شوێنی سوپای ڕووسیا لە باشووری سووریا مەترسیدارەو ئەمن و ئاسایشی سنوورەکانی نێوان سووریا و ئوردن دەکەوێتە مەترسی.

 

مەلیک عەبدوڵای دووەم ، پاشای ئوردن رۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە زانکۆی” ئێستنفۆڕد ” هۆشداری دەداتە ڕووسیا بۆ ئەوەی شوێنە سەربازییەکانی بۆ هێزەکانی سەر بەئێران جێنەهێڵێت ، چونکە سنوورەکانی نێوانیان دەبێتە شوێنی ئاژاوەنانەوەی ئێران .

 

مەلیک عەبدوڵا جەختی کردەوە ، ئێمە دەمانەوێت هەموومان بەشێک بین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ” نوێ ” بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین ،بەڵام کێشەی ئەمنیمان هەیە ، هەمووڕۆژ دەبینین چۆن لە سنوورەکانەوە هێرشدەکرێت و دەزانین کێ لە پشتی ئاژاوەکانەوەیە ،  بۆیە بوونی هێزەکانی ڕووسیا لەو ناوچەیە بۆ ئێمە گرنگە و نابێت جەنگی ئۆکراینا ڕووسیا ناچار بە پاشەکشە لەو ناوچانە بکات .

مەلیک عەبدوڵا لەو سەردانەیدا بۆ ئەمریکا لە گەڵ جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ تاوتوێی ئەو بابەتە کۆبۆتەوە .

 

 

Back to top button