ئەڵمانیا : پێشمەرگە بە هێز دەکەین

 

ئەمڕۆبریکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە گەورە ڕاوێژکاریكی ئەڵمانیا کرد .

 

لەمبارەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات  ئەمڕۆ (پێنجشەممە 19ـی ئایار / مایۆی 2022)، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەلێکساندەر شتۆمێر، گەورە راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە وەک جێگرەوەی کۆڵۆنێڵ مایەر لە وەزارەتی پێشمەرگه دەست بەکاربوو.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لەم دیدارەدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئامادەیی خۆی و وەزارەتی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک کە پێویست بێت بۆ سەرخستن و جێبەجێ کردنی پلانی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکان،  دەربڕی.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، کۆڵۆنێڵ شتۆمێر له‌ دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاندووە ، “ئامانجی ئێمه‌ چاکسازی و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەیە، بۆئەوەی تۆکمەتر و بەهێزتر بن، تاوه‌كو بتوانن خاک و خەڵکی کوردستان، لە تیرۆریستان بپارێزن”.

Back to top button