رووسیا هەناردەی گازی بۆ فینلاندا ڕاگرت

 

کۆمپانیای حکومی ” گازووم ” دابینکەری وزەی فینلاندا ئەمڕۆ هەینی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای دەکات ، کۆمپانیای حکومی ” گازپرۆم ” ی ڕووسی لە پەیامێکدا بۆ کۆمپانیای فینلاندا ئاگاداری کردوونەتەوە ، سبەی شەممە 21 مانگی مەی هەناردەی گازی رووسیا بۆ فینلاند ڕادەگرێت .

 

ئەو بڕیارەی ” مەسکۆ ” بۆ ڕاگرتنی هەناردەی گاز بۆ فینلاندا لە دوای ئەوە هات کە ئەو وڵاتە بە فەرمی داوای پەیوەست بوونی خۆی بە ” ناتۆ ” بە فەرمی ڕاگەیاند .

 

Back to top button