ئەمریکا و کۆریای باشوور جەخت دەکەنەوە لە هاوپەیمانی سەربازی نێوانیان لە دژی کۆریای باکوور
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور ، جۆبایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ” یوون سووک یول ” سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ، جەختیان لە هاوپەیمانی سەربازیی نێوانیان کردووە لە دژی کۆریای باکوور.
ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرۆکانی هەردووک وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باشوور وێڕای جەختکردنەوە لە هاوپەیمانی سەربازیی نێوانیان لە بواری ئابووریشدا چەند ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد .
چاودێرانیش پێیان وایە ئەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووڕەبوونی بەرپرسانی باڵای کۆریای باکوور