حكومه‌ت گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكات

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكرێت
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌ياند:” بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار بۆ ئاوی دەوروبەری دهۆك، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی پێشكەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان دەبێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ” بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ و لەسەر داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٨٦،٢١١،٠٠٠ هەشتا و شەش ملیۆن و دووسەد و یازدە هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش، شێخان، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی ئەو سنوورانە دەبێت، كە بوارەكانی تۆڕی ئاو و دابینكردنی ئامێر و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاو دەگرێتەوە.

Back to top button