سکۆتلەندا داوای ڕیفراندۆم دەکاتەوە

خواکوڕک
نیکۆلا ستۆرغن سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتوو مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی نوێ وەردەگرێت بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱٨ و سەرەتای ۲۰۱۹ جارێکی تر سکۆتلەندیەکان بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەمەبەستی جیابونەوە له بەریتانیا.
ستۆرغن ئاماژەی بەوە کرد لە هەفتەی داهاتوو دوای ڕەزامەندی پارلەمانی سکۆتلەندی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا لەو بارەوە دیالۆگ دەکەم بۆ ئەوەی بە ڕێوشوێنی یاسایی ئەو ڕیفراندۆمە ئەنجام بدرێت.
لە بەرامبەردا حکومەتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لەو بارەوە خستە ڕوو لە زاری بەرپرسانی حکومیەوە ئەوە خرایەڕوو کە جیابونەوەی سکۆتلەندا زیانی گەورەی ئابوری و سیاسی دەبێت و دەبێتە هۆی دابەشبوونی زیاتری بەریتانیا.
پێشتر لە ڕاپرسیەکدا کە بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدرا سکۆتلەندیەکان لە نێوان جیابونەوەو مانەوە،مانەوەیان لەگەڵ بەریتانیا هەڵبژارد بەڵام بەڕای شیکارانی سیاسی ئەوروپی لە ئەگەری ئەنجامدانی دووەم ڕیفراندۆم دوور نیە دەنگی بەڵێ بۆ جیابونەوە زیاتر بێت.

Back to top button