بەپەلە … فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لەناوەڕاستی تاران کوژرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە تارانی پایتەخت کوژرا.

 

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران رایگەیاند، فەرماندەیەکی سەربازیی ئێرانی بەناوی حەسەن سەیاد خودایاری کە بەشداری لە جەنگی سووریا کردووە لە باشووری تاران کوژرا، ئاژانسەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئەو ئەفسەرە بە پێنج گوللــە کوژرا و سەر بە فەیلەقی قودسە و لەلایەن دوو کەسەوە لەسەر ماتۆڕسکیلەوە کوژراوە.

 

هاوکات ئاژانسەکانی ئێران ئەوەشیان زیاد کرد، ناوبراو پلەی عەقیدە و، پرۆسەی راوەدوونانی هێرشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە.

 

لای خۆشیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران جەختی کردەوە، حەسەن سەیاد خودایاری، لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کوژرا.

Back to top button