ئیسرائیل کوشتنی فەرماندە باڵاکەیی سوپای پاسداران لە تاران دەگرێتە ئەستۆ

 

 

لە دوای کوشتنی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە تاران لە رۆژی یەکشەممە ، ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەنکوشتنی ” حەسەن سەیاد خودایی ” فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارن بە دەستی هێزەکانی سەربە موساد بووە .

 

 

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن هۆکاری کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ، ناوبراو یەک لە پلاندارێژانی تیرۆری ئیسرائیلیەکان لە دەرەوەی ئێران بووە .

 

ماڵپەڕی ( ڤای نێت ) ی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە ، موساد توانیبووی پێشتر بەشێکی زۆر لە پلانەکانی  ” سەیاد خودایی “بۆ تیرۆری ئەندامانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل پووچەڵ بکاتەوە .

 

 

بە گوتەی ” یووسی ملمن ” وتەبێژی باڵای سیخوڕی ئیسرائیل ، حەسەن سەیاد خودایی ” فەرماندەیی تیمێکی تیرۆریستی لە تورکیا و ئەفریقا و ئەمریکا و قوبروس لە  ئەستۆ بووە بۆ تیرۆری بەرپرسانی ئیسرائیلی .

 

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات بڕیار بوو بە دەستی ئەو فەرماندەیەسوپای پاسداران ، کونسولی ئیسرائیل لە ئەستەمبول – ی تورکیا تیرۆر بکرێت

Back to top button