سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.

 

 

Back to top button