حکومەت نزیکەی 190 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 190 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكرێت.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە ڕەزامەندی نیشان دا وە بە خەرجكردنی گوژمەی 189,784,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی شەقڵاوە، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك لە دەوروبەری هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە:” ئەم گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی خەرج دەکرێت.

بەپێی راگەیاندراوەکە، پڕۆژەكان پێكهاتوون لە:

– نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.

– كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە قەزای شەقڵاوە.

– قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی لە سنووری شارەوانیی شەمامك.

– دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە سنووری شارەوانیی خەبات.

Back to top button