سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی دۆستانەدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان بەڕێز ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی خواستی هاوبەشی هەردوولا کرایەوە بەمەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنان.

Back to top button