سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس دیدارێكی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام دا
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له وڵاتی سویسڕا، دیدارێكی له‌گه‌ل میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام دا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵبووم لە چوارچێوەی بەشداریکردنمان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، دیدارێکمان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر هەبوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن حه‌مه‌د ئال سانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی قه‌ته‌ڕ كۆببووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا، بەتایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی.