مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و تەندروستیدا.

 

Back to top button